بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە تویتێکدا قەیس خەزعەلی رایگەیاند، بریارەکەى دادگای فیدراڵی باشترین بریار بوو لە سەرەتای دروست بوونییەوە تا ئیستا کە دابێتى.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەو بریارە نەبووەتە هۆی ئەوەى کە پاکتاوی سیاسى نیوان لایەنە سیاسییەکانى پێبکرێت.
هەروەها دەشڵێت، بریارەکە لە بەرژەوەندی یەکگرتوویی عێراق و گەلی عێراقدایە لە باکوورەوە تا باشوور، چونکە لە دەستوردا هاتووە نەوت و گاز موڵکى گەلی عیراقە.
دادگای فیدڕاڵی عێراق له کۆبونه‌وه‌ی دوێنێ سێشەممەی دا بڕیاریدا که یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستوری نییه و سه‌رپێچی ده‌ستوری فیدڕاڵیه و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پابه‌ند کراوه به راده‌ستکردنی ته‌واوی داهاته‌کانی نه‌وت به به‌غدا.
342/